English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەغدا دەستیان بەسەر سەکۆیەکی هەڵدانی مووشەک داگرت
2020-06-15 [05:11 AM]

ZNA - هەولێر


ھێزە ئەمنییەكانی عێراق، لە ناوچەیەكی بەغدا دەستیان بەسەر سەكۆیه‌كی هەڵدانی مووشەکی كاتیۆشا داگرت.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی کردەوە، هێزە ئەمنییەكان سەكۆیه‌كی گه‌ڕۆكی هەڵدانی مووشەك و ئامێرێكی تایمەریان لە ناوچەی ڕەشیدییەی شاری بەغدا له‌ نێو بارهه‌ڵگرێكی بچووكدا دۆزیوەتەوە. ‌

بە گوێرەیه راگەیەنراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لەكاتی نزیكبوونەوە دوو مووشەک بەشێوەی خودكار ھەڵدران و لە ناوچەیەكی شارەكە كەوتنە خوارەوە.

هه‌ر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووه‌، ھێزە ئەمنییەكان چەندین زانیاریی گرنگیان دەست كەوتووە کە بۆ ئەوە دەبێت‌ رێگه‌یه‌وه‌ ئەوكەسانەی ئەو كردارانە ئەنجام دەدەن، ئاشكرا بكرێن.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad