English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عارف روژدی: پێویستە هەر رێککەوتنێك كه‌ له‌ نێوان ئەمریکا وعێراقدا ‌بكرێت لە قازانجى هەموو گەلانى عێراقدا بێت
2020-06-15 [07:43 AM]

ZNA - هەولێر


راوێژکارێکی مەکتەب سیاسی پارتی رایگەیاند: دانوستاندى ئەمریکا وبەغدا، گرنگییەکەى لەوەدایە، هەردوو ولات لە قوناغێکى هەستیاردان، چەندین دەرفەت لە ئارادان بۆ دروستکردنى تەنگژەى سیاسی و ئابورى و ئەمنى.

عارف روشدی سیاسەتمەدار و راوێژکاری مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دانوستاندى ئەمریکا وبەغدا، گرنگییەکەى لەوەدایە، هەردوو ولات لە قوناغێکى هەستیاردان، چەندین دەرفەت لە ئارادان بۆ دروستکردنى تەنگژەى سیاسی، ئابورى و ئەمنى، دەرەنجامى ناکوکىىیەکانى هیزە سیاسییەکانى عیراق لە بارەى مان و نەمانى هیزەکانى ئەمریکى، تەنگژەکان روو لە ئالوزبوون، زێدەبارى ململانێى نیوان هەژمونى هەردوو ولاتى ئەمریکاو ئێران لە ناوچەکەدا، بۆیە زورگرنگە ئەم دان و ستانانە بە شیوەیەکى واقعبینانە ئەنجام بدرێن. 

عارف روشدی گوتی: سەبارەت بە بەشدارى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان، مافێکى رەواى هەرێمە ئاگادارى سەرجەم سیاسەتەکانى بەغدا بێت، ئەو مافە لە دەستورى عێراقدا دان پیدانراوە، لە سیستمى فیدرالیدا، هەریمەکان پیویستە بەشدارییان هەبێت لە نەخشەکێشانى گشتگیرى ولاتدا، هەروەها پێویستە هەر رێککەوتن بکرێت لە قازانجى هەمو گەلانى عێراقدا بێت.





ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad