English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناردنی بەرهەم بۆ فێستیڤاڵی "یەک خولەک کەرەنتینە" درێژکرایەوە
2020-06-15 [09:13 AM]

ZNA - تاران


مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مۆبایلی "یەک خولەک کەرەنتینە" تاکوو رۆژی 20ی ئەم مانگە درێژکرایەوە.

 

غوڵام حوسێن شاعەلی، بەڕێوەبەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مۆبایلی "یەک خولەک کەرەنتینە" One Minute Quarantine گوتی: بە هۆی پێشوازیی هونەرمەندانی و سینەماکارانی لاو لەم فێستیڤاڵە، مۆڵەتی ناردنی بەرهەم تاکوو درێژکرایەوە.

 

هەروەها رایگەیاند: ئەم فیستیڤاڵە بە مەبەستی هاوبەشیکردنی ئەزموونەکانی خەڵکی جیهان بە درێژایی سەردەمی کەرەنتینە بۆ خۆڕاگریی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دامەزراوە، تاکوو لە چوارچێوەی کامێڕاکانی خۆیانەوە، ئەزموونە شیرین، تاڵ، دڵەڕاوکێ، بێکاری، خۆشی و هیوا و تەنانەت مردنیش تۆماربکەن.

 

گوتیشی: خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ لە بەشەکانی پیشەیی و ئاماتۆڕ بە بڕی پارەی 20 ملیۆن تمەن تاکوو پێنج ملیۆن تمەن و لە بەشی نێودەوڵەتیشدا 400 دۆلار تاکوو 250 دۆلار دەگۆڕدرێت.

 

شاعەلی سەبارەت بە بەشداریی لە بەشە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵ گوتی: هۆگران دەتوانن بە فیلمەکانی خۆیان لە چەند بەشدا بەشداریی بکەن و بەرهەمەکانی خۆیان بە ناونیشانی http://miladtower.tehran.ir یا پەیجی ئینستاگرامی تایبەت بە فیستیڤاڵ، بە ناونیشانی @One_minute_Quarantine رەوانە بکەن.

 

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 1225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad