English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆریای باكوور ئامادەیی خۆی بۆ جەنگ دەربڕی بەرامبەر كۆریای باشوور
2020-06-16 [08:51 AM]

​ZNA- هەولێر


میدیای فەرمی سەر بە حکومەتی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، سوپای وڵات ئامادەی جەنگە لەگەڵ ئەو گروپەی کۆریای باشوور کە پۆستەر و نامەی پروپاگندە لە کۆریای باکوور بڵاودەکەنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، فەرماندەی گشتی سوپای کۆریای باکوور لەبارەی گرژییەکانی ئەم دوایەی نێوان باکوور و باشوور رایگەیاندووە، سوپا بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە بچێتەوە ئەو ناوچانە کە لە ساڵی 2018 لە رێگای رێککەوتن بە ناسەربازیی کرا.

مەبەست لە نامە و پۆستەرەکانیش ئەوەیە، لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا و لە کاتی زیادبوونی گرژیەکان، لە کۆریای باشوورەوە و بە رێگای جیاواز، نامە و پۆستەر  بۆ کۆریای باکوور دەنێردرێت و باس لە خراپی و دیکتاتۆری دەسەڵاتەکەیان دەکەن.

ئەمەش جارێکی دیکە دەستی پێکردووەتەوە کاتێک نێوانی باکوور و باشوور بەهۆی لێدوانێکی باشوور کە رایگەیاندبوو، دەبێت باکوور لە تاقیکردنەوەی مووشەکی دوور بکەوێتەوە و پابەندی رێککەوتنەکان بێ، تێکچووە.

لای خۆیەوە کۆریای باشوور داوا لە باکوور دەکات رێز لە رێککەوتنی 2018 بگرێت، دەنا وەڵامیان بۆ هەر کارێکی دوژمنکارانە دەبێت.

چەند رۆژێک لەمەوبەریش، خوشکی کیم جونگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور، هەڕەشەی تووندی لە باشوور کرد و پێی راگەیاندن، کارەکانیان قبووڵ ناکەن و سوپا ئامادەیە بۆ هێرشکردن.

کۆریای باشوور هاوپەیمانی ئەمەریکایە و لە بە درێژای جەنگی ناوخۆی نێوان باکوور و باشوور، واشنتن بەرگری لە باشوور کردووە.

 





ئەم هەواڵە 1471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad