English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆریای باکوور دیمه‌نی كاره‌ساته‌كه‌ی له‌ ئۆفیسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باشووردا ئه‌نجام دا
2020-06-16 [11:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی خوشکی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون رایگه‌یاند، بەمزووانە دیمەنێکی کارەسات لە ئۆفیسی پەیوەندییەکانی نێوان باکوور و باشوور دەبینن، وەزارەتی یەکیەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کۆریای باکوور ئۆفیسی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ردوو وڵاتەکەی لەسەر سنوور تەقاندۆتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی یەکیەتی کۆریای باشوور وتی، کۆریای باکوور کاتژمێر 14:49 خولەک بەکاتی ناوخۆ ئۆفیسی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی لە کایسۆنگ تەقاندۆتەوە.

دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی باشوورەوە بڵاویکردەوە کۆریای باکوور ئۆفیسی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی تەقاندۆتەوە کە دەکەوێتە شاری کایسۆنگ لە باکوور.

ئەمەش دوای هەڕەشەکانی ئەمدواییانەی کۆریای باکوور دێت کە تیایدا هەڕەشەی بڕینی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی کرد.

لە ماوەی ڕابردوودا کیم یۆ یۆنگی خوشکی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون وتی " بەمزووانە دیمەنێکی کارەسات لە ئۆفیسی پەیوەندییەکانی نێوان باکوور و باشوور دەبینن و بەتەواوەتی خاپوور دەکرێت."

ڕۆژی سێشەممە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی کۆریای باکوور ئاماژەیان بەوەدا " سوپای وڵاتەکە لەوپەڕێ ئامادەباشیدا بۆ جوڵەکردن دژی کۆریای باشوور."

 

فرانس پرێس





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad