English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ناسر هەرکی: سبەی شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
2020-06-16 [04:45 AM]

ZNA- هەولێر


شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق لە بەغدا چەندین پرسەی لەگەل حکومەتی ئەوسای عێراق تاوتوێ کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی بەینی هەردولا.


دکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سبەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی گەرێکی دیکەی دانوستاندنەکان کە بۆ چارەسەری کێشانی نێوان هەرێم و بەغدا چاوەروان دەکرێت هەردوولا نەرمی زیاتر بنوێن بۆ گەیشتن بۆچارەسەری کێشەکان.


دکتۆر ناسر هەرکی گووتی: گفتۆگووکان لەخالی سفرەوە دەستپێناکەنەوە چونکە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل حکومەتی عێراق دانیشت و دیداریان ئەنجامداوە ئەمەش بەو مانایەنیە کە کابینە بێتە گورێن کێشەکاندەگەرێنەوە چواگۆشەی یەکەم بە پێچەوانەوە لەو خالەوە دەستپێدەکەنەوە کەلێوەی راوەستاون پێش پێکهێنانی کابینەی نوێ عێراق.


هەروەها دکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی:  شاندی حکومەتی هەرێمی بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەی دەگاتە بەغدا شاندی هەرێمی کوردستان هەولدەدات زۆرترین دەستکەوت بەدەست بێنن بە دەستی پڕەوە بگەرێنەوە هەرێم.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2914جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad