English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش چەكداری داعش لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر کران
2020-06-16 [05:30 AM]

​ZNA -هەولێر


دەزگای ھەواڵگریی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی‌کردەوە، شەش چەكداری داعش كە داواكراوبوون و دەستیان لە تاوانی کوشتن و کردەوەی تیرۆریستیدا ھەبووە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی پارێزگای نەینەوا دەستگیركران.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، چەكدارانی رێكخراوی داعش لە سنووری پارێزگاكانی ئەنبار، دیالە، نەینەوا، كەركووك و سەڵاحەددین خۆیان حەشارداوە و ناوە ناوە لەو ناوچانەوە هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی مەدەنی.

ئەم داواکراوانەی داعش لەکاتێکدا لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر دەکرێن کە شارەزایان دەڵێن نزیکە ٦هەزار چەکداری سەر بە ئەم رێکخراو تیرۆریستییە لە نێوان سووریا و عێراقدا لە هاتووچۆدان.

لەوکاتەوەش لە عێراق مزگێنیی سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە عێراق راگەیەندراوە، بەرپرسانی پلە‌باڵای هەرێمی کوردستان باس لە مەترسیی چالاک‌بوونەوەی شانە نووستووەکانی داعش دەکەن و ئامادەبوونی هەواپەمانان  و هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ زاڵبوون بەسەر دۆخەکەدا بە پێویست دەزانن و پێیانوایە بوونی هێزی پێشمەرگەش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئێدارە هەرێم تێکشاکانی تیرۆریستان لەم ناوچانەدا مسۆگەر دەکات.





ئەم هەواڵە 7672جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad