English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاری وێنەگرتنی ئاڤاتار دەستپێدەکاتەوە
2020-06-16 [01:06 AM]

هەولێر – ZNA


بەرهەمهێنەرانی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی ئاڤاتار، دووبارە دەستیان بەکاری وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە سینەماییە کردەوە.

 

کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە نیوزلەندا بەڕێوەدەچێت و بەهۆی فیلمەکەوە دەرفەتی کار بۆ 400 نیوزەلەندی دەڕخسێت.

 

بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاری وێنەگرتنی ئەم فیلمە و تەواوی فیلمە سینەماییەکانی دیکە وەستاوە و ئێستا بەشێک لە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکانی کاری وێنەگرتنیان دەستپێکردووەتەوە.

 

نوزلەندا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بەو ڤایرۆسەی تێدا نییە و سنوورەکانی داخستووە، بەڵام رێگەیان بە بەرهەمهێنەرانی فیلمی ئاڤاتار داوە سەردانی ئەو وڵاتە بکەن و کاری وێنەگرتنەکەیان ئەنجام بدەن.

 

بەشی یەکەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی ئاڤاتار، ساڵی 2009 بەرهەمهات  داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکا زیاتر لە دوو ملیار 700 ملیۆن دۆلاری ەمریکی بوو.





ئەم هەواڵە 2287جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad