English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تەواو نا یاساییە
2020-06-16 [06:10 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پارێزبەندی لەسەر سۆران عمری پەلەمانتاری کۆمەلی ئیسلامی ھەلگیرا کە ئەمەش شتێکی یاسایی و پەیرەوییە، بەداخەوە بابەتەکە زیاد لە پێویست گەورە کرا و بۆ مەرامی سیاسی بە کارھات، ھەروەھا تەنھا بە چەند رێگایەک پارێزبەندیەکەی بۆ دەگەرێتەوە.


وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی بەپێ ی ماددەی ٢٤ لەپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پارێزبەندی لەسەر سۆران عمری پەلەمانتاری کۆمەلی ئیسلامی ھەلگیرا کە ئەمەش شتێکی یاسایی و پەیرەوییە، چونکە پەرلەمانتار نوینەری خەلکە ئایە خەلک بەرامبەر دادگا پارێزبەندی ھەیە تا پەرلەمانتاریش ھەیبێت بۆیەش دەبێت بەر لە ھەموو کەس، زیاتر پابەندی یاسا بێت، چوونی پەرلەمانتار بۆ بەردەم دادگا، دیاردەیەکی مەدەنی و مۆدێرنە، بەداخەوە بابەتەکە زیاد لە پێویست گەورە کرا و بۆ مەرامی سیاسی بە کارھات تا سەرەنجام لە ژێر فشارێکی زۆردا سەرۆکی پەرلەمان بریارێکی نایاسایی دا بۆ ھەلوەشاندنەوەی پارێزبەندیەکە، ھیچ بەھاێکی یاسایی نیە، چونکە پەرلەمانی کوردستان بەپێی پەیرەوێکی تایبەت بەخۆی کاردەکات کەخودی سەرۆکی ئێستای پەرلەمان ئەندام بووە لە نووسینەوەی پەیرەوەکەدا کە ھیچ دەقێکی یاسایی یان پەیرەوی نیە کە دەسەلاتی پێبدات تا پارێزبەندیەکەی بۆ بگەرێنێتەوە.


ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: تەنھا بە چەند رێگایەک پارێزبەندیەکەی بۆ دەگەرێتەوە، لەبەر ئەوەی پارێزبەندی بەدەنگدان لێی وەرگیراوەتەوە و بەدەنگدانیش پێی دەدرێتەوە ئەمەش کارێکی ئەستەمە، ھەروەھا داواکەی لەدادگا کۆتایپێبێت، ئەگەر سکالاکار تنازلی کرد بەڵام مافی گشتی دەمێنێت لەبەر ناوزراندن بە دەزگایەکی گرنگی ولات کراوە کە ئەنجومەنی وەزیرانە وە ئەگەر داواکەی بردەوە بێگومان روونادات، چونکە تاوانی تەشھیری کردووە، ھەروەھا بەپێی یاسای ئەنجومەنی شورای ھەرێم ٢٠٠٨ی بەرکار، تەنھا لە بابەتی احتکام رای ئەنجوومەنی شورا الزامی دەبێت کە ناکۆکی ھەبێت لەنێوان دوو دەزگادا لێرەدا یەک لاین ھەیە ئەویش پەرلەمانە، بۆیەش گرنگە خەلکی کوردستان ئاگاداری ئەو راستیەبن کە بریارەکەی سەرۆکی پەرلەمان تەواو نایاساییە، چونکە لە کاتی ھەلگرتنی پارێزبەندی لە سۆران عمر بەرێکاری یاسایی بەپێی  پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان کراوە تەنھا مەبەست یەکلاکردنەوەی کەیسەکانە لە دادگا کە لەبنەرەتدا وەرگرتنی مۆڵەتە بۆ نموونە چۆن پێشمەرگەێک داواێکی لە سەربێت تامۆلەت لەوەزارەتی پێشمەرگە وەرنەگیرێت ناچێتە بەردەم دادگا بەھەمان شێوەیەش رۆژنامەنووس و پارێزەرێکش کە ئەمەش یەکەم جارنیە کەپارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار ھەلدەگیرێت لەخولی سێیەمیش دا پەرلەمانتار ھەبوە پارێزبەندی لەسەر ھەلگیراوەکە بەم شێوەیە دەتواندرێت زیاتر دیموکراسیەت بچەسپێندرێت.


ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، نابێت ئەمە والێک بدرێتەوە کە زۆرینەی پارتی یدیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ کەم کردنەوەی دەنگی نارازیە بەلکو ھەمیشە لەگەل بیرورای جیاوازدا بووینە کە پارتی ھەمیشە بە کراوەیی سیاسی و دوور لە لەخۆبایبوونی سیاسی مامەلەی کردووە لە رابردووشدا دەرکەوتووە زۆرینەی پارتی زامنی ھێشتنەوەی کوردستانە بە ئارامی، ئەم بابەتەی ھەلگرتنی پارێزبەندی ھیچ پەیوەندێکی بە پارتیەوە نەبووە، چونکە پەرلەمانتارێک ناوزراندن و تەشھیر بەرامبەر دامەزراوەێکی ھەرێم کردووە و لەلایەن دامەزراوە دەستورییەکان سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە ناکریت بکرێتەپرسێکی سیاسی، لە پەراوێزی ئەم کارە نایاساییەی سەرۆکی پەرلەماندا جێگای خۆیەتی ھەلوێستە، دەبوایە لەم بابەتەیەدا سەرۆکی پەرلەمان وەک کەسێکی یاسایی مامەلەی کردبا، چونکە ناکرێت کەسێکی یاسایی دژبەبابەتێکی یاسایی بوەستێتەوە نەک وەکو ئێستا لە ژێر کاریگەری حزبی بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بریارەکە بکاتە قوربانی شکۆی پەرلەمان، ھەروەھا کە لە پەرلەمان پەیرەوێکی تایبەت بە کاروباری پەرلەمان ھەیە بۆ ئەوەیە کەکاری پێ بکرێت و بەپێ ماددەکان مامەلە لەگەل ئەندامەکانی بکرێت گەرنا پەیرەوەکە زیادە و پێویستە ھەلبوەشێندرێتەوە ئەوەی لە بابەتی سۆران عمریش کراوە تەنھا جێبەجێکردنی چەند ماددەێکی پەیرەوویبوە تا پەرلەمانتار بە بەرپرسیاریەتی قسە بکات و بەبێ بەڵگە تۆمەت ئاراستەی ھیچ کەس و دامەزراوەیەک نەکات گەرواشی کرد دەبێ تەحەمولی دەرەنجامەکەی بکات.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2329جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad