English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێک سەبارەت بە سۆهراب سپێهری بەرهەمهات
2020-06-16 [06:20 AM]

ZNA - تاران


فیلمی سینەمایی "خەونی سۆهراب" لە دەرهێنانی عەلی قەوی تەن، سەبارەت بە سۆهراب سپێهری، شاعری ناوداری ئێرانی، ئامادەی نمایشکردنە.

 

عەلی قەوی تەن، سەبارەت بە سازکردنی ئەم فیلمە گوتی: "خەونی سۆهراب" سەبارەت بە شاعیرێکی ناودار و خۆشەویستی ئێرانە، بێگومان خەڵکی پێیان خۆشە فیلمێک سەبارەت بە سۆهراب سپێهری ببینن کە لە خەیاڵیاندا هەیە و لە زۆر بەشیشەوە ئێمە ناچاربووین لایەنی نەبینراویی کەسایەتییەکی وەکوو سۆهراب نیشان بدەین و ئەم رووبەڕووبوونەوەیە کاری فیلمساز تووشی گرفت دەکات. 

 

ئەم دەرهێنەرە گوتیشی: ساڵی 2012 پێمخۆش بوو فیلمێک سەبارەت بە سپێهری سازبکەم. لە کۆتایی ساڵی 2018 دەستمان بە وێنەگرنی فیلمەکە کرد و وێنەگرتنی لە شاری کاشان زێدی سپێهری و هەروەها دەورووبەری ئەم شارە کۆتایی پێهات. 

 

گوتیشی: هەستیاریی سازکردنی ئەم فیلمە، بە پێی دەسکەوتە توێژینەوەییەکانم و ئەوەی کە دەتوانم لەم شاعیرە بەناوبانگە وێنەیەکی دروست نیشان بدەم، زۆرترین کەڵکەڵەی من لە "خەونی سۆهراب" بوو. لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵماندا تاکوو کاری ئەکتەرەکانی ئەم فیلمە لە ماوەی دیاریکراویی وێنەگرتن کە لەبەرچاومان گرتبوو کۆتایی پێبێت؛ بەڵام قۆناغی وێنەگرتن کۆتایی نەهات. 

 

قەوی تەن لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە ساڵی 2019 دەرفەتێکمان بۆ هاتە پێشێ تاکوو گرووپی ئەکتەرەکان و ستافی تەکنیکی فیلمەکە بۆ جارێکی دیکە بانگهێشت بە کار بکەین و 12 رۆژ کاتمان بۆ دیاریی کرد تاکوو دەست بە قۆناغی دووهەمی وێنەگرتن بکەین. پاشان مونتاژ، دەنگدانان و چاککردنی رەنگ و بەشەکانی دیکەش ئەنجام بدەین و لە دەرئەنجامدا فیلمەکە ئامادەی نمایش بوو.  

 

گوتیشی: ناوەندیی سینەمایی فاڕابی لە قۆناغی پێش بەرهەمهێنان تاکوو ئێستا، دڵسۆزانە هاوڕێیەتی ئێمەی کردووە. باسی من تەنیا پشتیوانی ئابووریی نییە. بەرپرسانی ناوەندیی سینەمایی فاڕابی برایانە هاوکارییان کردین و سەلماندیان کە بە شوێن بەرهەمهێنانی فیلمی پڕبایخ و فەرهەنگییەوەن. لە کاتی سازکردنی فیلمی سینەمایی "خەونی سۆهراب" ئێمەیان هاندا و هەستمان دەکرد یارمەتیدەرێک لە پشت ئەم جۆرە سینەماوەیە. هیوادارم کاربەدەستانی هۆڵە سینەماییەکانی ئێران و هەروەها بەرپرسانی فێستیڤاڵە ناوخۆییەکانیش، فیلمە فەرهەنگییەکان بە هەند وەربگرن، چونکە ئێمە دەبێت بینەر پەروەردە بکەین.   

 

سۆهراب سپێهری لە ئاسمانی ئەدەبیاتی ئێراندا پێگەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە بەشێکی بۆ سازکردنی وێنە و شێوازیی گێڕانەوەی ئەو و بەشێکیشی بۆ چۆنییەتی گێڕانەوەی نزیکانە و زمانی نەرم و پاکی ئەو دەگەڕێتەوە. ئەو بەرهەمانەی کە بۆ سەر زمانە جۆراوجۆرەکان وەرگێڕدراوە و تایبەتمەندییەکی کاریگەریی هەیە و ڕووبەڕووی پەیوەندییەکی جیهانی بووەتەوە. 

 

سۆهراب سپێهری لە شێوەکارییشدا خۆی دەرخستووە و بە کەسایەتییەکەی خاوەن شێوازێکی جیاواز نیشانداوە، بە جۆرێک کە ئەمڕۆکە، جگە لەوەی کە لایەنی شاعیریی سۆهراب پێگەیەکی نایابی پێبەخشیوە، بەرهەمە شێوەکارییەکانی ئەو هەروەها تایبەتە و ناویی ئەم هونەرمەندەی لە ریزبەندی نرخی شێوەکاریی مودڕێنی ئێران تۆمارکردووە.

 

بەرهەمهێنانی فیلمێک سەبارەت بە "سۆهراب سپێهری" لە سینەمایەک کە کەمتر گرینگی بە خەزێنەی شیعر و ئەدەبی خۆیداوە، رووداوێکی دڵخۆشکەرە کە دەتوانێت دەلاقەیەکی نوێی لە پەیوەندیی لەگەڵ نەوەی نوێدا لەگەڵ سینەما بکاتەوە.      

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 2104جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad