English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی "یەک خولەک کەرەنتینە" دیاریی کران
2020-06-16 [07:21 AM]

ZNA - تاران


ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مۆبایل بە ناونیشانی "یەک خولەک کەرەنتینە" لە شاری تاران دیاریی کران.

 

لە لایەن بەرپرسانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی یەک خولەک کەرەنتینە" One Minute Quarantine ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم رووداوە هونەرییە دیاریی کران کە بریتین لە: "رەزا بەنەفشەخواە"، "سەعید سوڵتانی"، "وەحید موووسائیان"، "غوڵامحوسێن شاەعەلی"، "سیرووس کەهووری نیژاد"، خاتوو "ئازیتا مۆوگوویی" و خاتوو "ساغەر خواجەئەمیری".

 

ئەم فێستیڤاڵە بە مەبەستی هاوبەشی کردنی ئەزموونەکانی خەڵکی جیهان بە درێژایی سەردەمی کەرەنتینە بۆ خۆڕاگریی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دامەزراوە، تاکوو لە چوارچێوەی کامێڕاکانی خۆیانەوە، ئەزموونە شیرینەکان، تاڵ، دڵەڕاوکێی، بێکاریی، خۆشی و هێوا و تەنانەت مردنیش تۆماربکەن.

 

بەشداربووان دەتوانن فیلمە مۆبایلییەکانی خۆیان کە پەیوەندیی بەم بابەتانەوە هەیە بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵ، ڕەوانە بکەن.

 

 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "یەک خولەک کەرەنتینە" بە سەرۆکایەتی "غوڵام حوسێن شاەعەلی"، بە پشتیوانی تاوەری میلادی تاران و بە یارمەتی بریکاریی کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی شارەوانی شاری تاران، بە شێوەی ئۆنلاین بە ناساندنی سەرکەوتووان بەڕێوەدەچێت.

 

مەنسوور جیهانی

  





ئەم هەواڵە 1990جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad