English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشەناوخۆیی 18 ی شوباتی كچان بۆ تووشووبوانی كۆرۆنا تەرخان دەكرێت
2020-06-17 [09:33 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر وەکو ئامادەکارییەک بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، داوایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە بەشە ناوخۆییەکانیان پێبدەن بۆ ئەوەی بەکاریبهێنن بۆ ئەوانەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە و بە سووکی تووشی بوون.

سامان عوسمان، بەڕێوەبەری کارگێڕیی بەشە ناوخۆیی 18ـی شوبات رایگەیاند "لەبەر ئەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا زۆرن، ئێمە لە دوێنێوە خەریکین ئێرە ئامادەدەکەین، بۆ ئەوەی خوانەخواستە ئەگەر شوێنمان نەما لە نەخۆشخانەی رزگاری و ئیماراتی کە تایبەتن بە کۆرۆنا، نەخۆشەکان لێرە وەربگرین".

ئەو گوتیشی"باڵەخانەکان هەریەکەیان سێ نهۆمن، نهۆمی یەکەم دەکەینە شوێنی ئافرەتان، نهۆمی دووەم دەکەینە خێزانی و نهۆمی سێیەمیش تایبەت دەبێت بە پیاوان".، ئەوانەی تەنیا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و حاڵەتەکانیان سووکە، لە بەشە ناوخۆییەکە وەردەگیرێن.

بەشێکی خوێندکاران کە چوونەتەوە کەلوپەلەکانیان جێهێشتووە. بەرپرسی بەشە ناوخۆییەکە دەڵێت "ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی 18ـی شوبات هەموو کەلوپەلەکانی خوێندکارەکانمان کۆکردەوە و لە کۆگادا هەڵمانگرتوون و پارێزراون ".





ئەم هەواڵە 2074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad