English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..بارسا زیاتر خۆی له‌ ریاڵ دوورخسته‌وه‌ و پێشەنگی قایمترکرد
2020-06-17 [09:45 AM]

ZNA - ھەولێر


 

دوای دەستپێکردنەوەی خولی لالیگا یانەی بەرشەلۆنە بردنەوەی دووەمی لەسەریەکی تۆمارکرد و ئەمجارەش توانی له‌ یانەی لێگانێسی بباته‌وه‌.

 

له‌ ئه‌نجامدا بەرشەلۆنە دوو گۆڵی لە لیگانیس کرد و بەشێوەیەکی کاتی بەجیاوازی پێنج خاڵ کەوتەوە پێش ریاڵ مەدریدەوە.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 42دا ئانسۆ فاتی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ كەتەلۆنییەكان تۆماركرد و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە یبەرژەوەندی یانەی خاوەن یاریگا كۆتایهات.

 لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 69 یارییەكەدا لیۆنێل مێسی گۆڵی دوەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركرد و یارییەكەشیان بە دو گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە.

 

بەو بردنەوەیە بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بۆ 64 خاڵ بەرزکردەوەو بەشێوەیەکی کاتی بە پێنج خاڵ کەوتە پێش ریاڵ مەدریدەوە.

 





ئەم هەواڵە 5659جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad