English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمەریكا پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
2020-06-17 [10:01 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپێۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

چۆنیەتی پتەوتركردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو ووڵاتیان لە بوارەكانی وزە، ژێرخان و وەبەرهێنان تاوتوێ كرد.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، هەردوولا چۆنیەتی پتەوتركردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو ووڵاتیان لە بوارەكانی وزە، ژێرخان و وەبەرهێنان تاوتوێ كردووە، لەوانە هاندانی وەبەرهێنان لە سەرجەم كەرتەكان وەك كەرتی نەوت، ژێرخان و بە گرنگیان زانیوە كە هانی وەبەرهێنەران بدرێت بۆ ئەوەی لە عێراق كاربكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیش دراوە كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، فوئاد حوسێن رایگەیاندووە، عێراق هەوڵ دەدات پەیوەندیەكی هاوسەنگ لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان دابمەزرێنێت ئەویش پشت بەستن بە دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ، رێزگرتن لە سەروەریی عێراق، بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش و سەربەخۆی بڕیاری عێراق.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ رایگەیاندووە كە خۆشحاڵن بە ئەنجامە بەراییەكانی گفتوگۆی ستراتیژی، بۆیە ئۆمێد دەكەن بەردەوام بن بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكە.

مایك پۆمپیۆ گوتیشی: "حكوومەتی ئەمریكا رێز لە سەروەریی عێراق دەگرێت و پاڵپشتی لە حكوومەتەكەی مستەفا كازمی دەكات، هەروەها پاڵپشتی ئابووریش پێشكەش بە عێراق دەكات".

 





ئەم هەواڵە 4867جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad