English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین زانیاری لەبارەی داهاتووی مێسی ئاشكرابوو
2020-06-17 [11:41 AM]

ZNA - ھەولێر


راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا، وردەکاری نوێیان لەبارەی داهاتووی لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی یانەی بارسێلۆنا بڵاوکردەوە.

مێسی گرێبەستەکەی لە ساڵی داهاتوودا لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە کۆتاییدێت، یەکێک لە بەندەکانی گرێبەستەکەی رێگەی پێدەدات لەم هاوینەدا بێبەرامبەر بچێتە هەر یانەیەک کە ئەو دەیەوێت، ئەمەش دەنگۆی زۆری دروستکردووە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە بارسێلۆنا دەڵێت، مێسی گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە و تاوەکو ساڵی 2023 لەگەڵ بارسێلۆنا نوێدەکاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بەهەمان شێوەی گرێبەستەکانی پێشووی دەبێت، ساڵانە گرێبەستەکە نوێدەکرێتەوە و ئەو بەندەی تێدا دەمێنێت کە یاریزانەکە لە کۆتایی وەرزدا بتوانێت بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆی بدات.

لیۆنێل مێسی لەم وەرزەی لالیگادا 21 گۆڵی تۆمارکردووە و لە پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگادایە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 9037جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad