English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌ ئاگربه‌ستی لیبیا هاوكار بێت
2020-06-17 [12:55 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی روسی له‌ زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌ رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سێرگی لاڤرۆڤ پێشوازی له‌ به‌كارهێنانی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاندانی لایه‌نه‌كان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ لیبیا ده‌كات.

له‌ ساڵی 2014 لیبیا بۆ دوو به‌ره‌ دابه‌ش بووه‌، به‌ره‌یه‌كیان دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ كۆنترۆلی پایته‌ختی لیبیا و باكوری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ی له‌ده‌سته‌ و لایه‌كه‌ی دیكه‌ فه‌رماده‌ی سه‌ربازی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ شاری به‌نغازی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

ساڵی رابردوو خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر هێرشی بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی پایته‌خت ده‌ستپێكرد، به‌ڵام حكومه‌تی ته‌رابلوس به‌ پشتیوانی توركیا رووبه‌رووی هێرشه‌كه‌ بووه‌وه‌.

واشنتۆن رایگه‌یاند، دژی هێرشی حه‌فته‌ره‌ به‌ڵام پشتیوانی حكومه‌تی نه‌كردوه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1843جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad