English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەباح زێباری: كۆرۆنا تێكه‌ڵ پرسی دیكه‌ كرا، ئه‌مڕۆ مردن به‌م ڤایرۆسه‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد
2020-06-17 [05:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

د. سەباح زێباری، سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان، ڕايگەیاند، بەداخەوە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا تا دێت لە ھەڵکشانە و مردنیش بەھۆی کۆرۆناوە زۆر زیادی کردووە، تەنیا لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا نۆ کەس گیانیان لەدەست داوە؛ پێنج لە ھەولێر و چوار لە سلێمانی، ئەمە ژمارەیەکی پێوانەییە، پێویستە خەڵک پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن و ھاوکاری حکوومەت بن بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکە.

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی دەڵێت: "ھەندێ خەڵک بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسیاسی کرد و تێکەڵی پرسی دیکە کرا، ئەوەش وای کرد ھاووڵاتییان تووشی دڵەڕاوکێ و گومان بن، بەتایبەتی لە ھەندێ ناوچەی ھەرێمی کوردستان بەسیاسیکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی بە ھاووڵاتییان گەیاند."

زێباری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەرکی خۆی بەرامبەر بە ھاووڵاتییان جێبەجێ کردووە، بەڵام حکوومەتیش کێشەی ھەیە لە نەبوونی پارەی بەردەست بۆ دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی."

د. سەباح زێباری ڕوونی کردەوە: "لە سلێمانی بینیمان ٢٤ نەخۆش لەژێر چاودێریی چڕدا بوون و چوار پەرستار لەو شوێنە بوون، کەچی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ھەر نەخۆشێک پێویستە ٢٤ کاتژمێر لەلایەن پەرستارەوە چاودێری بکرێت، لەبەر ئەوە لە ڕێگەی ئێوەوە داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم ھەوڵ بدات بۆ دامەزراندنی کارمەندی تەندروستی و نەھێشتنی ئەو پێویستییەی ئێستا ھەیە."

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad