English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌نار شێرۆكی: ئەگەر رێككەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێ‌ بكرێت حكومەتی هەرێم لەو قەیرانە ئابورییەی دەردەچیت
2020-06-17 [07:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


شارەزایەکی بواری یاسا رایگه‌یاند: هەر چەندە كە ئەو كەلێنەی كە لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دا هەیە لە سەردەمی حكومەتەكانی پێشوو بووە بە پێچەوانەی ئەوەی كە لە دەستوردا هاتووە كە كوردستان وەكو هەرێمەكی فدراڵی هاوبەشەكی راستەقینە دەبێت بەڵام هیچكات حكومەتی ناوەند نەچۆتە ژێر ئەو بارەوە و وەكوو حكومەتەكی فدراڵی هەڵسوكەوتی لەگەڵ هەرێم نەكردووە و دوا بە دوای ئەو هەڵسوكەوتانه‌ حكومەتی هەرێم بریاری لەسەر سەربەخۆیی ئابوری دا ئەوەش چەند قۆناغەكی بڕی هەر چەندە كە ئەو بابەتەش بە ئاسانی نەبوو.

سه‌نار شێرۆكی شارەزا لە بواری یاسا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بەڵام لە كاتی ئێستا دا كە هەموو جیهان بە قەیرانەكی ئابوری زۆر توند دا تێپەر دەبێت عێراق و كوردستانیش لەو هاوكێشەیە بێبەش نەبوون هەر بۆیەش بە هۆی هەڵبەزین و دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لە تەواوی سێكتەرەكانی وڵات كرا لەوانەش سێكته‌ری تەندروست و ئابوری و پەروەردە و...هتد، بۆ ئەم مەبەستەش حكومەتی هەرێم بۆ مەبەست دروستكردنی پەیوەندییەكی یەكسان لە نێوانیان كەوتونەتە رێككەوتن لە گەڵ حكومەتی بەغدا و ئەوەش گرینگی خۆی هەیە لە لایەك بە هۆی هەڵكشانی ژمارەی توشبوان بە ئەو پەتایە و لە لایەكی تر پێدانی موچەی فەرمانبەران و وەستانی زۆربەی پرۆژەكان كە بریاریان لە سەر درابوو.

سه‌نار شێروكی گوتی: حكومەتی هەرێم بە دوای چارەسەری ئەو گرفتانە دا سەرەرای چارەسەر كردن كێشەی بودجە و موچەی هەرێم بە دوای رێككەوتن لە كێشەكانی تریشە هەربۆیەش لە ئاكامی دانوستاندنەكانیان لەو لێژنانەی خوارەوە 
لیژنەی یەكەم، لیژنەیەكی داراییە كە وەزیری دارایی سەرۆكایەتی دەكات‌ و ئەركی لیژنەكە رێكەوتنە لەسەر ( نەوت ، بودجەی هەرێم ، داهاتەكان ، قەرزەكان)،
لیژنەی دوەم؛ لیژنەی مادەی 140 ‌و ناوچە جێناكۆكەكان ‌وكەركوكە، ئەم لیژنەیە هەریەكە لە وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری نێوان هەولێر و بەغدا، پێشمەرگە ناوخۆ بەشدارن تێیدا، ئەركی گفتوگۆكردنە لەسەر ( ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك، كاراكردنەوە مادەی 140 ، جێگیركردنی هێزێكی هاوبەش لە نێوان هێزی پیشمەرگە و سوپای عێراقدا،
ئەوەی كە جێگەی خۆشحالییە ئەو لێژنانە چەند هەنگاوەكی گرینگ یان ناوە لەوانەش لە پرسی نەوت و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2020 بووە كە، بە گوێرەی رێككەوتنەكە، هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات و لە بەرامبەردا پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2020 رەوانە دەكرێت نرخی خەملێندراو لە بودجەی پێشوو كە بۆ 2020 ئامادە كرابوو 162تریلیۆن دینار بووە كە لەو بڕە پشكی هەرێمی كوردستان 11 تریلیۆن دینارە.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەگەر هاتوو رێككەوتنەكە وەكوو خۆی جێبەجێ‌ بكرێت حكومەتی هەرێمی كوردستان لە و قەیرانە ئابورییەی كە هەیە لێی دەردەچیت، لە لایەكی ترەوە حكومەتی هەرێم دەتوانیت لە داهاتی ئەو 200 بەرمیل نەوتەی كە سەربەخۆی دەیفرۆشێت، شایستە داراییەكانی كۆمپانیا نەوتییەكان و هەندێك لەقەرزەكانی سەر هەرێمی كوردستانی پێ‌ دابین بكات.





ئەم هەواڵە 2029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad