English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ئامادەیە راستەوخۆ گەڵ ئێران گفتوگو بکات
2020-06-18 [10:56 AM]

ZNA - هەولێر


برایان هوك نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تایبه‌ت به كاروباری ‌ئێران، دەڵێت، وڵاته‌كه‌ی دەیهەوێت بۆ ئالوگۆڕی زیندانییان راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆ بكات.

برایان هوك لەکاتی بەڕێوەچوونی دیدارێكی ئۆنلاین له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی رێكخستبوو، گوتی: هیوادارم ده‌كه‌م زیندانیانی زیاتر له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران بگۆڕدرێنەوە و لەبارەی چەند پرسی گرینگیش گفتوگۆ بکرێت.

هۆک دووپاتی کردەوە، دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانووستان لەگەڵ ئێران ئامادەیە.  

برایان هۆک هەروەها گوتی:  له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌رگای گفتوگۆ به‌رده‌وام كراوه‌یه‌، نه‌ك ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌ پرسی گۆڕینەوەی زیندانییه‌كان، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی سوود به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران ده‌گه‌یه‌نن، ئامادەین گفتوگۆ بکەین. 





ئەم هەواڵە 2686جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad