English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نێوخۆی ئێران: ئێستا لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ ناکەین
2020-06-18 [11:08 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری نێوخۆی ئێران سەرەرای ئەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا رەت دەکاتەوە، دەڵێت دوژمنایەتیان لەگەڵ ئامریکا هەمیشەیی نییە.

عەبدولڕەزا رەحمانی فەزلی وەزیری نیوخۆی ئێران رایگەیاند، بە هۆی نەبوونی متمانە بە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کشانەوەی لە زۆربەی رێكکەوتنە نێودەوڵەتییەکان، ئەگەری دانوستان لە گەڵ واشنتن لە ئارادا نییە.

فەزلی ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەرچی ئەوان لە گەڵ سیاسەتی خۆسەپاندنی ئەمریکا کێشەیان هەیە، بەڵام دوژمنایەتییەکە لە گەڵ ئەم وڵاتە بۆ نییە.

 وەزیری نێوخۆی ئێران هەروەها دەلێت، هەتا ئەو کاتەی ئەمریکا واز لە دوژمنایەتیی ئێران نەهێنێت و سەربەخۆیی و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە فەرمی نەناسێت، ئەوان ئامادە نین گەڵ ئەو وڵاتەدا گفتوگۆ بکەن.  





ئەم هەواڵە 1381جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad