English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهای تومەنی ئێرانی لەبەرانبەر دۆلاردا زیاتر دابەزی
2020-06-18 [11:16 AM]

ZNA - هەولێر


به‌های تۆمه‌نی ئێرانی جارێكی دیكه‌ لە بەرانبەر دروای وڵاتانی دیکەدا بە خێراییەکی زیاتر لە دابەزین دایە.

به‌ گوێره‌ی هەواڵی ئاژانسی ته‌سنیمی نزیک لە سوپای پاسداران به‌ كاریگه‌ری ناجێگری له‌ بازاڕه‌كانی ئێراندا، جارێكی دیكه‌ به‌های تومه‌ن له‌ به‌رانبه‌ر دۆلار  به‌ جۆرێك داکەوتووە كه‌ سه‌د دۆلاری ئه‌مریكایی به‌رانبه‌ره‌ به‌ یه‌ك ملیۆن و هه‌شسه‌د و شه‌ست و سێ هه‌زار تومه‌ن.

هاوكات نرخی  زێریش له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌رز بووەتەوە و هه‌ر مسقاڵێك زێری عه‌یار هه‌ژده گه‌یشووه‌ته‌ سێ ملیۆن و دووسه‌د وحه‌فتا و نۆ هه‌زار تومه‌ن، نرخی لیره‌ی به‌هاری ئازادیش گه‌یشتوه‌ته‌ حه‌وت ملیۆن و حه‌وسه‌د و بیست هه‌زار تومه‌ن.

لەماوەی یەکساڵی رابردوودائەوە یەکەم جارە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بەم شێوەیە بەرز دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad