English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یادگار مەحمود: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە زور گرنگە چونکە ئەو پرسە به‌غدا کراوە بە کارتێکی فشاری سیاسی
2020-06-18 [12:25 PM]

ZNA - هەولێر


یاساناسێك رایگه‌یاند: ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و مووچە گرنگە، چونکە ئەو پرسە کراوە بە کارتێکی فشاری سیاسی و دژی هەرێم چەند ساڵێکە بەغدا بەکاریدەهێنێت.

یادگار مەحمود یاساناس به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و مووچە گرنگە، چونکە ئەو پرسە کراوە بە کارتێکی فشاری سیاسی و دژی هەرێم چەند ساڵێکە بەغدا بەکاریدەهێنێت، هیچ ساڵێکیش پێش بڕینی بودجە بەغدا پشکی تەواوی هەرێمی لە بودجە نەناردووە.

یادگار گوتی: وەک کوردیش دەبێت بپرسین کە ئایا بەغدا لە حاڵەتی گەیشتن بە ڕێککەوتن بەغدا وەک چۆن سەرپێچی زیاتر لە ٥٠ ماددەی دەستوری دەکات، کە پەیوەستن بە مافەکانی قەوارەی هەرێم، سەرپێچی ئەو ڕێککەوتنەش ناکات ؟!.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: واتە کورد چ دڵنییاییەکی هەیە کە ڕێککەوتنەکە وەک خۆی جێ بەجێ بکرێت لەلایەن عێراقەوە، ئایا لە جێی خۆیدا نی یە بپرسین کە ئایا عێراقی ئێستاش بەهەمان ئەقڵیەتی ڕژێمە کۆنەکان مامەڵە لەگەڵ کورد ناکات ؟!.





ئەم هەواڵە 2020جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad