English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق یاداشتنامه‌یه‌كی توند ده‌داته‌ توركیا
2020-06-18 [12:50 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەهۆی بەردەوامبوونی تورکیا لە "پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و هێرشکردنە سەر ناوچە سنوورییەکانی" بۆ دووەمجار باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بانگدەکات و ئەمجارەیان یاداشتنامەیەکی ناڕەزایێتیی توندی پێدا، داواش دەکات تورکیا هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 18-6-2020) بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێ "زۆر بەتوندی ئیدانەی دووبارە هێرشکردنی هێزەکانی تورکیا دەکەین لە رۆژی 17ـی حوزەیران کە لەو هێرشەدا سەروەریی عێراق پێشێلکراوە".

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە "لەکاتێکدا بەتەواوی ئەو پێشێلکارییە رەتدەکەینەوە، کە پێچەوانەی رێککەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، جەختدەکەینەوە لە پێویستیی پابەندبوونی لایەنی تورکیا بە وەستاندنی هێرشەکانی و کشاندنەوەی هێزەکانی کە دوێنێ بەشێکیان هاتونەتە نێو خاکی عێراق و لە شوێنی مانەوەشیان لە سەربازگەی باشیک و شوێنەکانی دیکەش".

لەماوەی تەنیا چوار رۆژدا، ئەمە دووجارە فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگدەکرێت و ئەمڕۆ یاداشتانمەیەکی توندی پێدراوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای کردووە تورکیا چیدیکە ئەو کارە ئیستفزازییانە نەکات، داواشی لە حکومەتی تورکیا کردووە "گوێ لە دەنگی دانایی بگرێت و سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێ".

عێراق هۆشداری دەدات "مافی یاسایی هەیە هەموو رێوشوێنێک بگرێتەبەر، کە بتوانێت سەرەوەری و سەلامەتیی گەلەکەی بپارێزێت، لەوانەش داواکردن لە ئەنجوومەنی ئاسایش و رێکخراوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەوەی بەرپرسیاریێتی هەڵبگرن".





ئەم هەواڵە 5755جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad