English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران تاقیكردنه‌وه‌ی موشەكی ئه‌نجام داوه‌
2020-06-18 [12:58 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی دەنگوباسی ئێرنا ئاشكرای كرد، کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک موشەکی جۆری کروز لە کەنداوی عومان و باکوری ئۆقیانوسی هیندی تاقیکردۆتەوە، باسی له‌وه‌ش كرد، موشەکەکان توانیویانە ئامانجەکانی خۆیان لە دووریی 28 کیلۆمەترەوە بپێکن.

ئەم تاقیکردنەوە موشەکیانە هاوکاتی مانۆڕێکی سه‌ربازی ئێران لە کەنداوی عومان و لە ئۆقیانوسی هیندیدا بووە.

ڕاپۆرتە هەواڵیەکانی ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، دەکرێت مەودای موشەکەکان زۆرتر بکرێن، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتریان سەبارەت بەم زۆركردنه‌ باس نەکردوە.

مانۆڕەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی ئێران، یەکەم مانۆڕی لەشکریی وڵاتەکەیە لەوەتای مانگی مایسی ڕابردووەوە کە بە هەڵە موشەکێک بەر یەکێک لە کەشتیە جەنگییەکانی خۆی کەوت، نەک ئەو ئامانجەی لە تەنگەی هورمزدا بۆی دانرابوو.

لەو ڕووداوەدا 19 کەس لە هێزی دەریایی ئێران کوژران و هەروەها 15 کەسی تریش بریندار بوون.

ئەم تاقیکردنەوە موشەکیانەی ئێران هاوکاتیشە لەگەڵ ئەو پشێویەی لە نێوان هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و ئێراندا هەیە لە ئاوی کەنداودا.

ئەمریکا لە مانگی 4دا ئێرانی گوناهبارکرد بەوەی مانۆڕی مەترسیدار و بێزارکەر دەکات لە نزیک کەشتییەکانی ئەمریکاوە لە باکوری ئاوی کەنداودا.

ئەمریکا، بە ڕژدی کار لەسەر درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک دەکات لەسەر ئێران کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەپاندونی و لە مانگی 10ی داهاتوودا وادەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران کۆتایی پێدێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 7207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad