English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر: ژنێک لەخەودا بە چەقۆ مێردەکەی دەکوژێت
2020-06-18 [05:25 AM]

ZNA-ھەولێر



وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کە لە گەرەکی باداوەی شاری ھەولێر ژنێک مێردەکەی لە خەودا بە چەقۆ دەکوژێت، هەر خۆی داوای لە دراوسێکانی کردووە کە ھاوسەرەکەی ببەنە نەخۆشخانە.

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شەوی رابردوو لە گەرەکی باداوەی شاری ھەولێر ژنێک مێردەکەی لە خەودا بە چەقۆ دەکوژێت، ژن و مێردەکە پێشتر لەسەر کێشەیەک بووەتە دەمەقاڵێیان، بە پێی قسەکانی ژنەکە کە پێشتر قسەی بۆ پۆلیس کردووە شکاتی لە مێردەکەی کردووە لەسەر لێدانی لە لایەن مێردەکەیەوە، شەوی رابردوو بە چەقۆ کوشتوویەتی.

 
وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر گووتی: دوای ئەوەی ژنەکە بە چەقۆ لە مێردەکەی داوە هەر خۆی داوای لە دراوسێکانی کردووە کە ھاوسەرەکەی ببەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و ژنەکەش دەستگیرکراوە.
 

ھەروەھا رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پیاوە کوژراوەکە ناوی (ع) و تەمەنی ٣٨ ساڵە، ھاوسەرەکەی بەناوی (د) تەمەنی ٢٤ ساڵە و خاوەنی دوو کچ و کوڕێکن، ئێستا ژنەکە بەپێی ماددەی ٤٠٥ بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و پەراوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2560جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad