English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێمن قادر : لە کاتژمێر ١٠ شەوەوە تاوەکوو ٥ بەیانی سەرجەم شوێنە گشتیەکان دادەخرێن
2020-06-18 [05:24 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی ژووری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باس لەوە دەکات بەھۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی covid - 19 ھەندێ رێکاری نوێمان گەتەبەر بۆ ئەوەی کەمترین ھاولاتی تووشی ئەم ڤایرۆسە ببێت و تاوەکوو ١-٧  قەدەغەی نێوان پارێزگاکان درێژ دەکرێتەوە .


ھێمن قادر گوتەبێژی ژووری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند بڕیارمان دا ھەموو شوێنە گشتیەکان لە کاتژمێر ١٠ شەوەوە تاوە کوو پێنجی بەیانی دابخرێت .


ھێمن قادر راشیگەیاند لە چوارچێوەی رێکارەکاندا بڕیارماندا ڕۆژانی ھەینی سەرجەم ئەو بازارە میلیانە دابخرێت کە رێژەی زۆری ھاولاتیان تێیدا کۆ دەبنەوە وە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلیش ھەر لەو رۆژەدا دەرگاکانی دابخرێت .


گوتەبێژی ژوری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەشی خستەروو راوێژ لەگەل لێژنەی ئەوقاف لە درێژەی ئەو رێکارانەدا بڕیار درا دەرگای سەرجەم مزگەوتەکان تاوەکوو ١-٧ دابخرێت تاوەکوو ھاولاتیان بە دووربن لەبەر یەک کەوتن .





ئەم هەواڵە 2686جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad