English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عارف روشدی: زور گرنگە بۆ ئەوەى ریککەوتنەکە سود بەخش بێت عیراق تەنها لە رێگاى دەزگا فەرمییەکانى كوردستانه‌وه‌ گفتۆگۆ بکات
2020-06-19 [12:30 PM]

ZNA - هەولێر


راوێژکارێکی مەکتەب سیاسی پارتی رایگەیاند: سەبارەت بە رێککەوتنى هەریم و بەغدا‌، ئەگەر بەغدا وەکو دەولەت هەڵس و کەوت بکات، خوازیاربێت رێزلێگیراوبێت، پیویستە لەبەر روشنایی برگەکانى دەستوردا دان بە ماف و ئەرکەکانى هەریمى کوردستاندا بنێت.

عارف روشدی سیاسەتمەدار و راوێژکاری مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەگەر بەغدا وەکو دەولەت هەڵس و کەوت بکات، خوازیاربێت رێزلێگیراوبێت، پیویستە لەبەر روشنایی برگەکانى دەستوردا دان بە ماف و ئەرکەکانى هەریمى کوردستاندا بنێت، رێککەوتنى هاوسەنگ و دەستورى لە نیوانیاندا دەبێتە سەرچاوەى سەقامگیرى و گەشەکردنى پەیوەندییەکان و دەرگا والا دەبێت بۆ ئەوەى عێراق بتوانێت چارەسەرى گرفتە زورەکانى خۆى بکات.

هه‌روه‌ها ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ و راوێژكار‌ی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی گوتیشی: پیویستە دەسەلاتدارانى عێراق دورکەونەوە لە نانەوەى دووبەرەکى لە نێوان هێزە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستاندا، زور گرنگە بۆ ئەوەى ریککەوتنەکە سود بەخش بێت عیراق تەنها لە ریگاى دەزگا فەرمییەکانى کوردستانەوە گفتوگو بکات و ئەو شاندانەى کە لە هەرێمەوە دەستنیشانکراون، کارێکى ئەرێنیە هەماهەنگى هەبێت لە نێوان حکومەتى هەرێم و نوێنەرانى کورد لە دام و دەزگاکانى حکومەتى بەغدادا بە مەبەستى رێگە گرتن لە هەر هەوڵێکى ناتەندروست.





ئەم هەواڵە 853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad