English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..بەرشەلۆنە دوو خاڵی گرنگی به‌رامبه‌ر سیڤیلیا له‌ده‌ستدا
2020-06-20 [09:31 AM]

ZNA - ھەولێر


 

لە یارییەکانی هەفتەی ٣٠ ی خولی ئیسپانیا یانەی سیڤیلیا له‌ یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد.

 

دوای ده‌ستپێكردنی یاری و هه‌وڵی هه‌ردوو یانه‌ بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، له‌ ئه‌نجامدا یارییەکە به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

به‌م شێوه‌یه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید سوودمەندی یه‌كه‌مه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌، گه‌ر بێت و له‌ یاریه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بتوانێت سه‌ركه‌ووتن به‌ده‌ست بهێنێت.

 

بە ئەنجامی ئه‌م یاریه‌، یانه‌ی بەرشەلۆنە خالەکانی گەیاندە ٦٥ خاڵ و لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی دەبینرێت به‌شێوه‌یێكی كاتی، سیڤیلیاش بە ٥٣ خاڵ لە پلەی سێیەمدا مایه‌وه‌.

 

 

سیروان نه‌زاد





ئەم هەواڵە 5482جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad