English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كەرەنتین كرا
2020-06-20 [11:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی خراپ بوونی رەوشی تەندرووستی و تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەپێناوی سەلامەتی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و دادوەران، دەوامی دادگاکە رادەگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئۆنڵاینی ئەمڕۆیدا، بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی دەوام و كەرەنتین كردنی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە سەرجەم دادگاكانییەوە بۆماوەی چواردە رۆژ لە رۆژی یەكشەممە 21/06/2020 تا 04/07/2020.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پارێزگای سلێمانی بڕیاریداوە بۆ ماوەی یەک هەفتە، پشووی فەرمی بێت لە گشت دامودەزگاکانی حکومەت.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش، هۆشداریی لە دۆخی سلێمانی دەدات و داوا دەکات هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن، دەنا کۆرۆنا دەگاتە هەموو ماڵێک





ئەم هەواڵە 1753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad