English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان وەڵامی پیکێ دەداتەوە
2020-06-20 [02:36 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وەڵامی لێدوانەکانی جیرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنەی دایەوە . 

پێشتر لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پیکێ رایگەیاندبوو ، بەشێک لە ناوبژیوانانی خولی ئیسپانی موجامەلەی یانەی ریال مەدرید دەکەن . 

لەمبارەیەوە زێدان رایگەیاند : باوەڕناکەم ئەو شتە راست بێت . 

زێدان گووتیشی : من وەڵامی پیکێ نادەمەوە ، لەوانەشە پێچەوانەی ئەو کردارانەش رووبدات ، ھەر کەسێک و رای تایبەتی خۆی ھەیە . 

زێدان راشیگەیاند : ئەوەی گرنگە لەلای من خۆمان بۆ یاری داھاتوو ئامادە بکەین و سەرکەوتن  بە دەست بھێنین. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad