English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی .. میسی رێنماییەکان پێشێل دەکات
2020-06-20 [04:57 AM]

ZNA- ھەولێر


لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و باشترین یاریزانی جیھان بۆ دووەم جار رێنماییەکانی خولی ئیسپانی پێشێل دەکات . 

دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی ئیسپانی ھەندێک رێنمایی تایبەت دەرچوو بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و یەکێک لە رێنماییەکان بریتی لەوەی بۆ ھیچ یاریزانێک نییە درێسەکەی لەگەڵ یاریزانێکی دیکە بگۆڕێتەوە ، بەڵام میسی دوو جار ئەم رێنماییەی پێشێل کردووە. 

لە دوای تەواوبوونی یاری نێوان بەرشەلۆنە و ریال مایۆرکا ، میسی درێسەکەی لەگەڵ یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی مایۆرکا گۆڕییەوە . 

دوێنێ شەویش دوای تەواوبوونی یاری نێوان بەرشەلۆنە و سیڤیا ، میسی جارێکی دیکە درێسەکەی لەگەڵ یەکێک لە یاریزانەکانی سیڤیا گۆڕییەوە ، بەمەش دووجار رێنماییەکانی پێشێل کردووە . 

تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی ھیچ بڕیارێکی لەبارەی ئەو کارەی میسی نەداوە و پێشبینی دەکرێت سزای دارایی بدرێت . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad