English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیکێ سزا دەدرێت 
2020-06-20 [07:21 AM]

ZNA- ھەولێر



راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە پێدەچێت جیرارد پیکێ بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە سزا بدرێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، لەوانەیە لە ماوەی داھاتوو جیرارد پیکێ بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە بە ھۆی لێدوانە رۆژنامەوانیەکەی سزا بدرێت . 

پیکێ پێشتر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندبوو ، بەشێک لە ناوبژیوانانی خولی ئیسپانی موجامەلەی ریال مەدرید دەکەن بۆ ئەوەی نازناوەکە بەدەست بھێنێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، گەر بێتو ئەم قسانە بەتەواوەتی لەسەر پیکێ ساغ ببێتەوە ، ئەوا بۆ چەند یارییەک رادەگیرێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەگەر پیکێ سزاش بدرێت ، زەحمەتە لەم وەرزە سزاکەی لەسەر جێ بەجێ بکرێت ، بەڵکو دەکەوێت وەرزی داھاتوو . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad