English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقە لە لقی چواری پارتی دەکرێت لە سلێمانی
2020-06-21 [12:39 PM]

ZNA- ھەولێر



کاتژمێر ١١:٣٠ ئەم شەو تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی کرا لە سلێمانی کارگێرێکی ئەو لقەش دەلێت ئەوە جاری یەکەم نیە تەقە لە بارەگاکانمان دەکرێت و پاراستی بارەگاکانمان لە ئەستۆی ھێزە ئەمیەکانی سلێمانیە .

 

کامەران غەریب کارگێری لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئۆتۆمبێلێک چەند کەسێکی تێدابووە دەسترێژی گولەیان لە بارەگای ئێمە کردووە تاوەکوو ئێستاش نازانرێ ئەو کەسانە کێبوونە .

 

ئەو کادیرەی پارتی لە سلێمانی راشیگەیاند زیانی مادی بەر بالەخانەی لقی چوار کەوتووە بەلام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە لە کاتی تەقە کردنیش لە بارەگاکەمان پاسەوانانی لق بەر پەرچی تەقەکەرەکانیان داوەتەوە  .

 

کامەران غەریب ئەوەشی خستە روو جاری یەکەم نیە لە سلێمانی تەقە لە بارەگاو ناوچەکانی ئێمە دەکرێت بۆیە پاراستنی گیانی ئەندام و لایەنگرەکانمان لە ئەستۆی ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانیە .

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 2020جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad