English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەریتانیا كەسێك بەهەرەمەكی خەڵك بەچەقۆ دەكوژێت
شوێنی رووداوەكە
2020-06-21 [08:56 AM]

​ZNA – هەولێر


میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە لە شارۆچکەی ریدینگ لە باشووری بەریتانیا، کەسێک بە چەقۆ ھێرشی کردە سەر خەڵک، سێ کەسی کوشت و سێی دیکەی بریندار کرد.

ھێرشەکە شەوی رابردوو لە پارکێک روویداوە، کە پێشتر شوێنی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی دژی رەگەزپەرستی بوو، بەڵام پۆلیس پێی وانییە هێرشەکە پەیوەندیی بە خۆپیشاندانەکانەوە هەبووبێت.

پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە کەسێکی تەمەن 25 ساڵی دەستگیرکردووە و ھێشتا ھۆکار و پاڵنەری پشت ھێرشەکە نازانرێت.

شاهێدحاڵێک کە قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە، دەڵێ "کەسێکی باڵابەرز بە چەقۆیەکەوە هاتە نێو پارکەکە و بە هەڕەمەکی هێرشی کردە سەر ئەوانەی لەسەر چیمەنەکە دانیشتبوون".

ئەو شاهێدحاڵە دەشڵێت "هێرشکەرەکە چووە لای گرووپێک کە لە نزیکەی 10 کەس پێکهاتبوون و ویستی بە چەقۆ لێیان بدات و سێ کەسم بینی کە بە چەقۆ لە مل و لە بن قۆڵی دان. دواتر رایکردە لای گرووپێکی دیکە و چەقۆی لە پشتی ملی یەکێکی دیکە دا. کاتێکیش زانی هەمووان خەریکن رادەکەن، ئەویش رایکردە دەرەوەی پارکەکە".

 

 





ئەم هەواڵە 1516جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad