English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەحمەد رازی بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
2020-06-21 [08:52 AM]

ZNA - ھەولێر


             

ئەحمەد رازی، ئەستێرەی بەنێوبانگی عێراق، دوای چەند رۆژێکی کەم لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

رۆژی 13ـی ئەم مانگە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، تووشبوونی ئەحمەد رازی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیێندرا و راستەوخۆ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای چەند کاژێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە، لە ڤیدیۆیەکدا رازی رایگەیاند تەندروستیی جێگیرە.

دوو رۆژ لەمەوبەر جارێکی دیکە تەندروستیی ئەو ئەستێرەیەی عێراق تێکچوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای هەشت رۆژ مانەوە لە ژێر چاودێری پزیشکیدا دواجار ئەحمەد رازی، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد و گیانی لەدەستدا.
 

 

ئەحمەد رازی، دووەم ئەستێرەی بەنێوبانگی عێراقە، دوای عەلی هادی بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستدات.

 

 

رووداو





ئەم هەواڵە 5188جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad