English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق: پشت بەستن بەتەنها بەداهاتی نەوت شكستی سیاسەتی حكومەتەكانی پێشوو بووە
2020-06-21 [09:32 AM]

​ZNA – هەولێر


مستەفا کازمی رایدەگەیەنێت، پشت بەستنی بودجە بە داهاتی نەوتەوە، بەڵگەن بۆ شکستی سیاسەتەکانی پێشووی عێراق،دەشڵێت،کار بۆ دروستکردنی سندووقی وەبەرهێنان بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکات.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەكاتی بەسەرکردنەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کەرتی نەوتی عێراق پێشکەوتووە و پێویستە رێچکەی تەندروستی خۆی وەربگرێتەوە.

 کازمی گوتیشی:  گرنگە داهاتی نەوت بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە وڵات خەرج بکرێت، هەروەها کار بۆ دروستکردنی سندووقی وەبەرهێنان بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکات.

سەرۆك وەزیرانی عێراق، رەخنەشی لە سیاسەتی پشت بەستنی بودجە بە داهاتی نەوتەوە گرت و گوتی "پشتبەستنی 95% بودجەی گشتی وڵات بە داهاتی نەتەوە، بە مانای شکستی سیاسەتەکانی پێشوو دێن لە عێراق".

 

 





ئەم هەواڵە 1528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad