English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیە قەدەغەی هاتووچۆی هەڵگرت و بازاڕ و شوێنە گشتیەكان دەكاتەوە
2020-06-21 [10:05 AM]

ZNA – هەولێر


دوای چەندین مانگ لەراگەیاندنی باری نائاسایی و قەدەغەی هاتووچۆ بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سعودیە قەدەغەی هاتووچۆی هەڵگرت و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکاتەوە.

حکومەتی سعودیە ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/06/21 کۆتایی بە قەدەغەی هاتووچۆ و باری نائاسایی دەهێنێت و رایگەیاندووە، چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

حکومەتی سعودیە راشیگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانیان بە تەنیا ناوخۆی وڵات دەگرێتەوە و رێگە بە گەشتی خەڵکی بیانی بۆ نێو وڵاتەکەیان نادەن، هاوکات هێشتا دوایین بڕیاریان لەبارەی فەریزەی ئەمساڵی حەجەوە نەداوە.

هەروەها لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرپرسانی سعودیە داوایان لە موسڵمانانی جیهان کرد تاوەکو بەرچاویان رووندەبێت هیچ پلانێک بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ دانەنێن.

 تاوەکو ئێستا لە سعودیە 155 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و هەزار و 230 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 2362جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad