English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەلام عەبدوڵا: سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا لەم کاتە زۆر گرنگە
2020-06-21 [10:46 AM]

ZNA- هەولێر


لە دوای دەست بەکاربوونی مستەفا کازمی وەکو سەرۆک وەزیرانی عێراق،  ئەمە یەکەمین سەردانی فەرمی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا مانۆرێکی سیاسی لە بەغدا ئەنجام داوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.


سەلام عەبدوڵا، سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەباتی زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی  هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە، چونکە بارودۆخی عێراق و ناوچەکە لە هەموو روویێکەوە دەکولێت لەهەمان کاتدا بارودۆخی ئابووری عێراق و کوردستان لە دۆخێکی ناجێگیردایە، تا ئێستا هەرێم بەشێکە لە عێراق دەبێت عێراقیش پابەندبێت بە پێدانی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی زانیاریەکان ئەو گفتووگۆیە نێوان سەرۆکی هەرێم و حکومەت و لایەنە عێراق زۆر باشە بوویە چاوروانی شتی باشی لێدەکرێت.

سەلام عەبدوڵا گووتی: ئەو گۆشارانەی لەعێراقەوە دروستبوون لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دروست زۆر لایەنی تێدایە کە زۆر دژی ئەو فیدڕاڵیەی کوردستانن نایانەوێت ئەو فیدڕڵیەتە بەردەوم بێت بەهەموو هۆکارێک دەیانەوت نفوزی یان دەسهەلەتەکانی کەمکەنەوە یانیش زۆر لاوازی بکەن، بەلام سەرۆک وەزیرانی کازمی وەک خۆی رایگەیانەوە کە هەلوێستی باشترە لەوانی پاشی خۆی.


هەروەها سەلام عەبدوڵا سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەباتی زمانحالی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: ئەو ڕێکەوتانانەی ئێستا دەکرێت ئایا دەبرێنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوێ دەنگی لەسەر دەدرێت یان حکومەت خۆی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ دەکات ئەگەر حکومەتی عێراق خۆی رێکەوتنەکە جێ بە جێ بکات بەپێی قسەکانی کازمی بێت زۆر باش دەبێت ئەگەر ببرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوە بابەتێکی ترە، بەلام عادەتەن لە عێراق کە حکومەت رێکەوتن لەگەل هەرێم دەکات کابینەی دوای ئەو پابەندی نابێت ئاواتەخوازین ئەو رێکەوتنە کۆنکرێتی بێت بۆ چارەسەری نێوان هەولێر و بەغدا.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1750جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad