English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە
2020-06-21 [12:10 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای دوو ھەفتە لە هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەھۆی بوونی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ئه‌مڕۆ یەکشەممە 21-6-2020 راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان کردووە.

دوای ئەوەی چەند تووشبوویەکی کۆرۆنا لەنێو پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرا، رۆژی 10-6-2020 سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەوامی فەرمی پەرلەمانی کوردستانی راگرت و داوایکرد پشکنین بۆ هەموو ئەندامانی پەرلەمان و فەرمانبەران بکرێت و وەک پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت بەرکەوتووەکان خۆپاریزی بکەن و کەرەنتین بکرێن.

 

 دەقی راگەیێندراوەکە:

 

دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتی پەرلەمان بەپێویستی زانی بۆ سەلامەتی گشت پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی خۆی راگرێت، خۆشبەختانە ئەو کەسانەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕانەوە ماڵی خۆیان و تەندروستییان زۆر باشە.

 

کاری لەپێشینەی پەرلەمان بریتی دەبێت

 

1- دۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.

 

2- دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.

 

3- زۆری جموجۆڵی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.

 

4- بابەتە هەنووکەییەکانی نێوخۆیی و هەرێمیی.

 

 





ئەم هەواڵە 1501جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad