English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڵند ئیسماعیل: دلنیام یاسایی چاکسازی جێبەجێ دەکرێت
2020-06-21 [04:31 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسی لقی ١٦  پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ھەموو ھێزێک لە پشتی سەرۆکی حکومەتەکەی خۆیەتی، ھەروەھا دلنیام یاسایی چاکسازی جێبەجێ دەکرێت و ھەروەھا کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت.

 

بلند ئیسماعیل بەرپرسی لقی ١٦  پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  وەک ئاشکرایە کە ئێستا داھاتی حکومەت کەم بوتەوە ھەم لە بەر نەھاتنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە بەغداوە و نرخی نەوت دابەزیوە و داھاتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان کەمی کردووە، ئەم ھۆکارانە ھەمووی وایان کردووە کە بارێکی زۆر قورس بکەوێتە سەر شانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ناتوانێت بە ئاسانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات، بەلام پێش ئەم شتانە رووبدات ھاولاتیان ھەموو کات گلەی ئەوەیان کردووە کە مووچەی پلە بالاکان زۆرە و جیاوازیەکی زۆری ھەیە لەگەل مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی، ھەروەھا گلەی ئەوەیان کردووە کە خەلک بە پلەیەکی بالا خانەنیش کراوە و ھیچ پێشمەرگایەتیشی نە کردووە و ھەندێک کەسیش مووچەی زیندانی سیاسی وەردەگرن و لە ھەمان کاتدا زیندانی سیاسی نەبووە ھەموو ئەو حالەتانە ھەن لە کوردستان و لەوانەیە ھەندێک لەوانەش بەر پارتی بکەوێت.

 

بەرپرسی لقی ١٦  پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لەگەل جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی پارەیەکی زۆر بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەرێتەوە و ئەو بارگرانیەی کە ئێستا و پێشتر لە سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو نامێنێت، چاکسازی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەیان زۆرە و پلە بالان یان ئەو کەسانەی کە بەشێوەیەکی نایاسای مووچە وەروەردەگرن مووچەیان ببردرێت یان کەم بکرێتەوە، ھەروەھا پێویستە ھەموو حزبەکانی کوردستان پشتگیری لەو یاسایە بکەن، ناکرێت کە حزبێک لە ناو حکومەت دایە و ھەموو کات لە راگەیاندنەکانی خۆی بانگەشەی ئەوە بکات کە لە خەمی خەلکدایە و دەبێت مووچە بدرێت و حکومەت خەتابار دەکات و ھێرش دەکاتە سەر لایەنێکی سیاسی ھەموو ھۆکارە کان دەخاتە سەر شانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی کوردستان و ھیچ شان ناداتە بەر بەرپرسیاریەتیەک، ئەگەر لە خەمی خەلکدان با بێن پشتگیری ئەو یاسایە بکەن کە بۆ خۆشیان لە پەرلەمانی کوردستان دەنگیان پێداوە، بەلام ئێمە نای شاریبەوە کە بەربەست لە بەردەم جێبەجێکردنی ئەو یاسایە برادەرانی یەکێتین بە پلە یەک و ھەروەھا  خەلێکی تیشی تێدایە، چونکە ئەوەی کە کاری نا یاسای کردووە، ئەگەر سەیری لیستەکان بکەین کە بە سەدان جێگری مەلبەند و کارگێری مەلبەند بە عەمید و عەقید لیوا خانەنیش کراون کە لەوانەیە یەک رۆژ پێشمەرگایەتی نە کردبێت، ئێمە نالێن کە ئەو حالەتانەش لە لای ئێمەش نین، بەلام زۆر کەمە و لە چاو یەکێتی لە ١٠٪‏ نیە.


ھەروەھا بلند ئیسماعیل بەرپرسی لقی ١٦  پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، ئەو کەسانەی کە ئێستا دژایەتی یاسای چاکسازی دەکەن پێشتر بەشێکی زۆری ئەو کارە نایاسایانە کە ئێستا بریارە چاکسازی تێیدا ئەنجام بدرێت لە سەر تەلەڤزیۆنەکان داوایان دەکرد کە دەبێت چاکسازی تێدا بکرێت لەو کەسانەی بە نایاسای مووچە وەردەگرن پێویستە چاکسازی تێدا بکرێت، ئێستا حکومەت ھەرێمی کوردستان ئەو کارە دەکات بۆ بەرژەوەندی فەرمانبەی ئاسایی و خەلک سوودمەند دەبن لە یاسای چاکسازی ھیچ بارگرانیەک ناکەوێتە سەر شانیان و بە پێچەوانەوە ئەم یاسایە جێبەجێ بکرێت حکومەت ھەرێمی کوردستان مانگانە دەتوانێت لە کاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی بدات، ھەروەھا پارتی دیموکراتی کوردستان بە ھەموو ھێزێک لە پشتی سەرۆکی حکومەتەکەی خۆیەتی ھەر نەک پارتی رێژەیەکی زۆری جەماوەری لە ٥٠٪‏ بەسەرە لەگەل یاسای چاکسازین، ھەروەھا لە ناو ئەو حیزبانەی کە دژایەتی یاسای چاکسازی دەکەن خەلکی دلسۆز ھەیە کە پشتگیری لە یاسای چاکسازی دەکات، بۆیە دلنیام ھەم یاسای چاکسازی جێبەجێ دەکرێت و ھەروەھا کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1525جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad