English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای تەواوبوونی کەرەنتینە پەرلەمانی کوردستان دەست بە کارەکانی دەکاتەوە
2020-06-21 [04:52 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەدوای ٢٤ی مانگەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە، لەو کۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر بەرنامەی کاری پەرلەمان دەدرێت.


چیا حمید شریف، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی پەرلەمانتارێک و سێ فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی٦ی٢٠٢٠ بڕیاری راگرتنی دەوامی پەرلەمانیدا، ئێستا تەندروستی تووشبووەکان جێگیرە و ئەنجامی پشکنینەکانی دیکەش ھەموویان نێگەتیڤ بوون، بۆیە ٢٤ی٦ی٢٠٢٠ ماوەی کەرەنتینەکە تەواو دەبێت.

 
جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لەدوای ٢٤ی مانگەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە، لەو کۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر بەرنامەی کاری پەرلەمان دەدرێت، ھەروەھا رێگە بە ھیچ ھێزێکیش نادرێت ببێتە بەربەست لەبەردەم کارەکانی پەرلەمانی کوردستان، دوای دانانی بەرنامەی کاری پەرلەمان و لێژنەکان دەست دەکەنەوە وە بە کاری تایبەتی خۆیان.

 
ھەروەھا چیا حمید شریف، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەولەویەتی کاری پەرلەمان لەم دۆخەدا بەگوتەی دارایی و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، تەندروستی و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و تۆپبارانەکانی ئەم دواییەی تورکیا و ئێرانە بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر کێشە و مەترسەیەکانی ناوچە دابراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ھەروەھا لەوانەیە لێژنەیەکێ حکومەتی سەردانی ئێمە بکات بۆ دانوستاندن.


ئەمە لەکاتێکدایە کە دوای ئەوەی چەند تووشبوویەکی کۆرۆنا لەنێو پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرا، رۆژی ١٠ی٦ی٢٠٢٠ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەوامی فەرمی پەرلەمانی کوردستانی راگرت و داوایکرد پشکنین بۆ ھەموو ئەندامانی پەرلەمان و فەرمانبەران بکرێت و وەک پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت بەرکەوتووەکان خۆپاریزی بکەن و کەرەنتین بکرێن، لە ٢٤ی٦ی٢٠٢٠ وادەی کەرەنتینەی پەرلەمانی کوردستان تەواو دەبێت.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1909جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad