English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هواوی لە بەریتانیا خۆی بەهێز دەکات
2020-06-21 [06:43 AM]

​ZNA - هەولێر


بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی سەندەی تایمز، کۆمپانیای هواوی هەوڵ دەدات ئەم هەفتەیە رەزامەندی لەسەر دروستکردنی لقێکی لە بەریتانیا وەبگرێت کە گوژمەی دامەزراندنی باڵاخانەکەی 400 ملیۆن پاوەندە.

سەندەی تامیز نووسیوەتی: هواوی خەریکی کردنەوەی نێوەندێکی توێژینەوە و پەرەپێدانی چیپسە، کە لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان بەکاردەهێندرێت، و ئەم نێوەندەش کەوتووەتە گوندی سۆستۆن لە کەرتی کامبرج شێر و 11 کیلۆمەتر لە شاری کامبرج دوورە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەیەکی درێژە هواوی هەوڵدەدات خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم لە بازاڕەکانی بەریتانیا بڵاوبکاتەوە.

هاوکات لەمێژە ئەمریکا گوشاری خستووەتە سەر بەریتانیا بۆ ئەوەی رێگە نەدات کۆمپانیای هواوی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی فایڤ جی لە وڵاتەکەی بەگەڕ بخات.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad