English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 ئەنجومەنی باڵای فەتوا: فرۆشتنی پلازمای خوێن حەرامە
2020-06-21 [09:53 AM]

ZNA- ھەولێر



لەفەتوایەکی تازەیدا ئەمڕۆ ۲۱ی٦ی۲٠۲٠ ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی بەخشینی پلازمای خوێن و شێوازی مامەڵەکردن پێیەوە روون کردەوە.


لەدەستپێکی فەتوایەکە ھاتووە: ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەخشینی پلازمای خوێنی پێ کارێکی پەسەندو چاکەخوازییە، کە کەسی چاکبوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پلازمای خوێنی خۆی ببەخشێت بەو کەسانەی کە دووچاری ڤایرۆسەکە بوون بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن.


لە فەتوایەکە ئاماژە بەوە کراوە، کە کڕین و فرۆشتنی ئەو جۆرە خوێنە دروست نیە، بەڵام دەکرێ ببەخشرێت بە سێ مەرج:


یەکەمیان: مامەڵەی پێوە نەکرێت و لە بەرامبەریدا پارە وەرنەگیرێت، چونکە ئەو پارەیە حەرامە.


دووەم: پێویستە کارەکە خۆبەخشی بێت دوور بێت لە ئیحراجی و فشارو (غێب الحیاء).


سێھەم: پێویستە بە پێی راپۆرتی پزیشکی و لە ژێر چاودێری پزیشکیدا ئەو کارە ئەنجام بدرێت و کاردانەوەی خراپی نەبێت بۆ کەسی بەخشەرەکە، واتە موزاعەفاتی لاوکی نەبێت وەک کەم بوونەوەی بەرگری لەش.


لە کۆتایی فەتوایەکە ئاماژە بەوە کراوە کە: بەم سێ مەرجە دروستە بەخشینی پلازمای خوێن بە خەڵکێک کە دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵکو خێرێکی زۆر گەورەیشە، دەبێتە ھۆی رزگاری مرۆڤەکان لە مردن، خودایش فەرمویەتی" ھەر کەسێک مرۆڤێک رزگار بکات لەمردن وەک ئەوە وایە کە تێکڕای مرۆڤەکانی رزگار کردبێت".
 





ئەم هەواڵە 1132جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad