English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێكی لێژنەی وزە: دەبێت حكومەت دابینكردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەكانی بازیان و قەیوان رابگرێت
2020-06-22 [08:03 AM]

ZNA - هەولێر


ئەندامی لێژنەی وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەمال محەمەداوی داوای كرد كە دابینكردنی نەوتی خاو بە ئامانجی پاڵاوتن بۆ پاڵاوگەكانی بازیان و قەیوان رابگیرێت و جەختیش لەوە دەكاتەوە كە گرنگە دووبارە هاوسەنگی لە گرێبەستەکانی وەبەرهێنان لەو دوو پاڵاوگەیەدا بكرێت.

جەمال محەمەداوی راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا لە ئەنجامی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا،  كە بەهۆیەوە خواست لەسەر نەوتی خاو كەمبووەتەوە و نرخەكەی گەیشتووەتە، لەسەدا 50 بە بەراورد بە نرخەكەی  پێشوودا، كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری نیشتمانی دروست كردووە".

هەر لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە: "لەگەڵ هەموو ئەمانەیش، هێشتا تێچووی پاڵاوتنی یەك بەرمیل نەوت لەلایەن پاڵاوگاكانی بازیان و قەیوان كە بە 10 دۆلار جێگیركراوە، شەش هێندەی قازانجی پاڵاوتنی نەوتە لە جیهان".

ئەندامی لێژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەمال محەمەداوی ئاماژەی بەوەش داوە، كە تەنانەت كوالێتی پاڵاوتنی نەوت لەو دوو پاڵاوگەیە بە بەراورد بە كوالێتی پاڵاوتنی نەوتی هاوردەكراوە نزمە كە ئەو كارەش زیانێكی گەورەیە بۆ وەزارەتی نەوت.

جەمال محەمەداوی داوای كرد كە دابینكردنی نەوتی خاو بە ئامانجی پاڵاوتن بۆ پاڵاوگەكانی بازیان و قەیوان رابگرێت و راشیگەیاند "گرنگە دووبارە هاوسەنگی لە گرێبەستی وەبەرهێنان لە پاڵاوگاكانی بازیان و قەیوان بكرێت، ئەوەش بە ئامانجی كەمكردنەوەی تێچووی پاڵاوتنی نەوت لە هەردوو پاڵاوگەكە".

لە هەردوو پاڵاوگەی بازیان و قەیوان لە هەرێمی كوردستان، بەرووبوومە نەوتییەكان بە پاڵاوتنی 120 هەزار بەرمیل، دابین دەكرێت ئەویش بەپێی دوو گرێبەست كە كۆمپانیای كار لەگەڵ پاڵاوگەكانی بازیان و قەیوان واژووی كردووە.

بەپێی گرێبەستەكانیش دەبێت وەزارەتی نەوت، نەوتی خاو لە كێڵگەكانی كۆمپانیای نەوتی باكوور بە ئامانجی پاڵاوتن بۆ پاڵاوگاكانی بازیان و قەیوان دابین بكات كە تێچووی پاڵاوتنی هەر یەك بەرمیلێك، بە 10 دۆلار جێگیركراوە و لە بەرامبەردا، حكوومەتی فیدرال بەرووبوومە نەوتییەكان لە هەردوو پاڵاوگەكە، وەردەگرێت.

 





ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad