English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە 9 ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
2020-06-22 [08:19 AM]

​ZNA - هەولێر


بە گوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكان، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان بۆ نۆ مليۆن و شەش هەزار و ٧٥٩ حاڵه‌ت بەرزبووەتەوە.

زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە دوو مليۆن و ٣٤٨ هەزار و ٨٣٩ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە.

له‌دوای ئەمريكاش هەر يەك لە بەڕازيل (يەك مليۆن و ٧٣ هەزار و ٣٧٦)، لە رووسيا (٥٨٤ هەزار و ٦٨٠)، لە هيندستان (٤٢٦ هەزار و ٩١٠)، لە بەريتانيا (٣٠٤ هەزار و ٣٣١)، لە ئيسپانيا (٢٩٣ هەزار و ٣٥٢)، لە شيلى (٢٥١ هەزار و ٣٥٥)، لە پيرۆ (٢٥١ هەزار و ٣٣٨)، لە ئيتاڵيا (٢٣٨ هەزار و ٤٩٩)، لە ئێران (٢٠٤ هەزار و ٩٥٢) و لە ئەڵمانيا (١٩١ هەزار و ٥٧٥) حاڵه‌تى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراون.

هاوكات لە توركيا ١٨٧ هەزار و ٦٨٥ حاڵه‌تى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراوە.

ئەو وڵاتانەى كە لە سەرووى ٥٠ هەزار حاڵەتى تووشبوونيان تێدا تۆماركراوە بەم شێوەيە:

"پاكستان (١٧٦ هەزار و ٦١٧)، مەكسيك (١٧٥ هەزار و ٢٠٢)، فەڕەنسا (١٦٠ هەزار و ٣٧٧)، سعووديە (١٥٧ هەزار و ٦١٢)، بەنگلاديش (١١٢هەزار و ٣٠٦)، كەنەدا (١٠١ هەزار و ٢٨٦)، باشوورى ئەفريقا (٩٧ هەزار و ٣٠٢)، قەتەر (٨٧ هەزار و ٣٦٩)، چين (٨٣ هەزار ٣٧٨)، كۆلۆمبيا (٦٥ هەزار و ٦٣٣)، بەلجيكا (٦٠ هەزار و ٥٥٠)، بيلارووسيا (٥٨ هەزار و ٥٠٥)، سويد (٥٦ هەزار و ٤٣)، ميسر (٥٥ هەزار و ٢٣٣) و ئيكوادۆر (٥٠ هەزار و ٦٤٠) حاڵەت".

هاوكات ژماره‌ی ئەو كەسانەى بەهۆى تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ لە سەرانسەرى جيهان گيانيان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٤٦٨ هەزار و ٧٤٥ كەس.

هه‌روه‌ها چوار مليۆن و ٧٨٨ هەزار و ١١ تووشبووى په‌تاكه‌ چاكبوونەتەوە و لەئێستاشدا، سێ مليۆن و ٧٤٩ هەزار و ٩٩٤ نەخۆش چارەسەر وه‌رده‌گرن.

 





ئەم هەواڵە 6811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad