English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆکرانیا بۆ دۆسیەی فرۆکەکەی لە ئێران سکاڵا دەباتە بەر دادگا نێودەوڵەتییەکان
2020-06-22 [11:39 AM]

ZNA - هەولێر


ڤلادیمێر زیلینسکی سەرۆک‌کۆماری ئۆکراینیا دەڵێت ئەگەر ئێران بەرپرسیارییەتییەکانی تایبەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە مەدەنییەکەی جێبەجێنەکات و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان نەخاتە ڕوو و زیانلێکەوتووان قەربوو نەکاتەوە، وڵاتەکەی پەنا بۆ دادگا نێودەوڵەتییەکان دەبات.

سەرۆک‌کۆماری ئۆکراینیا بە رۆژنامەیەکی کەنەدیی لە بارەی پرسی خستنەخوارەی فڕۆکە مەدەنییەکەیان لەسەرەتایی ئەمساڵ لە تارانی پایتەختی ئێران راگەیاند: لەگەڵ جەستن ترۆدۆیی سەرۆک‌وەزیرانی کەنەدا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی‌دا رێککەوتوون هەوڵەکانیان بۆ فشار خستنە سەر ئێران بۆ گێڕانەوەی سندوقە رەشەکەی فڕۆکەکە یەکبخەن

زیلنسکی هەروەها گوتوویەتی، ئەوان چاوەڕوانن ئێران سندووقە رەشەکەی فرۆکەکە رادەست بکات و هەموو بەڵێنیەکانی دیکەشی جێبەجێ بکات.

فڕۆکەی جۆری بۆینگ 737 لە رۆژی 8ی مانگی یەکی ئەمساڵ لەکاتی فڕینی لە تارانەوە بەرەو کیێڤ، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دوو مووشەکی ئاراستەکرا و خرایە خوارەوە و 167 گەشتیار و 9 کارمەندی  فڕۆکەکە کوژران.

 





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad