English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: ئامادەین کێشەکانمان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ چاره‌سه‌ر بكه‌ین
2020-06-22 [12:34 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەممە 2020/6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەندامانی شاندی دانوستان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی دەرئەنجامی دانوستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرا بۆ گەیشتن بە ئەنجام و ڕێککەوتن بە ئاراستەی دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی خۆمان بەرامبەر بە دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانمان بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی هەر لایەک دیار بێت و جێی ڕەزامەندی هەردوولا بێت. ئاماژەشی بەوەدا کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە بەرژەوەندی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقدایە و فاکتەرێکی گرنگیشە بۆ هێنانەدی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا .

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەت سبەی سێشەممە 2020/6/23 سەردانی بەغدا بکات.





ئەم هەواڵە 1456جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad