English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیتین : ھەموومان دیمەنەکانی ریال مەدرید و ریال سۆسیدادمان بینی 
2020-06-22 [02:49 AM]

ZNA- ھەولێر



کیکی سیتین راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت ، تا دوا گەڕی یارییەکانی خولی لالیگا رکابەری لەسەر نازناوەکە دەکەین. 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی سیتین رایگەیاند : ھەندێک جار ھەڵەی ناوبژیوان لەقازانجی تۆ دەبێت و ھەندێک جار لە زەرەری تۆ دەبێت و قسەکردن لەسەر ئەو بابەتەش بەردەوام دەبێت . 

سیتین گووتیشی : ھەموومان دیمەنەکانی یاری نێوان ریال مەدرید و ریال سۆسیدادمان بینی ، ھەمووشمان رای خۆمان لەسەر دیمەنەکان ھەیە ، بەڵام وابزانم پیکێ کەسێکی زیرەکە و پێشبینی ھەندێک شتی کردبوو . 

سیتین راشیگەیاند : ھەندێک شت لەناو یاریگا روودەدات پێویستە بە ڤار پێداچوونەوەی بۆ بکەیت و ھەندێک جار ئەم کارە بۆ ھەندێک تیپ ناکرێت و لەبەر ئەمە پێم وایە بە شێوەیەکی تەندروست بەکار نایەت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad