English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا ... پزیشکێکی سوری به‌ تاوانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵك دەستگیر دەکرێت
2020-06-22 [03:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا پیاوێکی سوری بە تاوانی ئەشکەنجەدانی زیندانییەک لە یەکێک لە گرتوخانەکانی دەزگای هەواڵگری سوپای سوریا دەستگیرکردووە.

دادپارێزانی فێدراڵی لە ئەڵمانیا دەڵێن، ڕۆژی هەینی عەلاء کە گومانبارە لە هەرێمی هیس لە ناوەڕاستی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە و گومانیش وایە کە ئەشکەنجەی خەڵکی دابێت و هەورەهاش تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام دابێت.

دادپارێزان دەڵێن کردەوەکانی عەلاء پەیوەندییان بە ڕووداوێکی ساڵی 2011 لەگرتوخانەیەکی شاری حومسه‌ه‌ هەیە.

بەپێی لێدوانی دادپارێزانی فێدراڵی لە ئەڵمانیا، کەسێک لەو گرتوخانەیەی شاری حومسدا توشی شەپڵە دەبێت بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە و دوای ئەوەی دەکەوێتە سەر زەوی ئەوجا عەلاءبە لەقە دەکەوێتە لێدانی ئەو کەسە کە لەسەر خۆپیشاندان گیرابوو، ڕۆژی دواتریش لەبەردەم پزیشکێکی تری گرتوخانەکدا جارێکی تریش عەلاء دەکەوێتەوە لێدانی گیراوەکە و پاش ئەوەی دەبورێتەوە، ئەوجا وازیلێدەهێنێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دراون بە دادپارێزانی ئەڵمانیا، ئەو گیراوە بە ماوەیەکی کەم پاش لێدان و ئەشکەنجەدانی، گیانی لەدەستداوە، بەڵام هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە.

عەلاء لە ساڵی 2015 سوریا جێدەهێڵێت و دەگاتە ئەڵمانیا و لەوێش وەک پزیشک کاری کردووە.

دەستگیرکردنی عەلاء لە کاتێکدایە 2 کارمەندی پێشووی پۆلیسی نهێنی سوریا دادگایی دەکرێن لە ئەڵمانی.

ئەو 2 کەسەش گوناهبارکراون بە ئەنجامدانی تاوانی دژە مرۆڤایەتی و هەروەهاش ئەشکەنجەدانی هەزاران خۆپیشاندەر.

 

voa





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad