English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توشبویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ سلێمانی گیانی لەدەستدا
2020-06-23 [08:43 AM]

ZNA-هەولێر


شه‌وی رابردو توشبویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی ته‌ندروستی ٣٥ كه‌س له‌ توشبوانی ڤایرۆسەکە ناجێگیره‌.

عه‌بدوڵا سه‌نگاوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خاكسپاردنی مردوانی كۆرۆنا له‌ سلێمانی راگه‌یاند، شه‌وی رابردو پیاوێكی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ كه‌ دانیشتوی قه‌زای كه‌لارە له‌ سلێمانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستداوە، كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ خراوه‌ته‌ ژێر چاودێری وردی پزیشكیه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كۆچی دواییان كردوه‌ كه‌ به‌شێكیان خه‌ڵكی قه‌زاو ناحیه‌كانیشن، ١٠٦ توشبوی كۆرۆنان.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خاكسپاردنی مردوانی كۆرۆنا له‌ سلێمانی ئاماژه‌ی به‌و توشبوانه‌ش كرد كه‌ دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ و وتی، “زیاتر له‌ ٣٥ توشبوی كۆرۆنا بارودۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره‌، دو كه‌سیش له ‌هێڵی سوردان و دۆخی ته‌ندروستیان خراپه‌”.

داواشی له‌ هاوڵاتیانی کوردستان كرد پابه‌ندی رێنمایی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن بۆ ئه‌وه‌ی دوربن له‌ توشبون به ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا.





ئەم هەواڵە 9496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad